زانا فه‌قێ محمد؛ ئاكۆ عبدالكریم شوانی
پوخته
دامەزراندنى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، لە پێناو ئەوەدابوو دووبارە دەست بەخەباتى چەکدارى بکاتەوە لە ...
زیاتر بخوێنەوە
دامەزراندنى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، لە پێناو ئەوەدابوو دووبارە دەست بەخەباتى چەکدارى بکاتەوە لە دژى حکومەتى عێراقى، سەنگەرەکان دووبارە ئاوه‌دان بكرێنه‌وه، یەک لە شکرى ڕزگارى نیشتیمانى پێکبهێنرێت، خەباتى سیاسىی ببوژێتەوە، له‌م پێناوه‌یشدا سه‌ركردایه‌تی ( یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان)، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ئاماده‌كاری بۆكرد، هه‌ر دوو پرۆژه‌ی (نه‌خشه‌ی ڕزگاری)و (په‌یڕه‌وی ده‌سته چه‌كداره‌كان)ی ئاماده كرد، 1ی حوزه‌یرانی 1976 وه‌ك ڕۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری له باشوری كوردستان دیاریكرد له دژی حكومه‌تی عێراق، پێكهاته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان له پێشه‌كییه‌ك و دوو باسی سه‌ره‌كی و ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان پێكهاتووه، باسی یه‌كه‌م به ناونیشانی (دروستكردنی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان) و هه‌رچی باسی دووه‌م ته‌رخانكراوه بۆ خستنه ڕووی ململانێ چه‌كداریه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی (ی.ن.ک) و هێزه‌كانی سوپای عێراق له ساڵی 1976، ئه‌نجام تەرخانكراوە بۆ هەڵهێنجانی گرنگترین بیر‌و بۆچوونه‌كان سەبارەت به دروستكردنی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری له باشوری كوردستان ، هەوڵمانداوە به پشت بەستن بەسەرچاوەكان زۆرترین زانیاری دەربارەی ناونیشانی توێژینه‌وه‌كه‌مان بخەینە ڕوو.